بەهۆی کۆچبەرانەوە جۆرجیا مێلۆنی ڕەخنەباران دەکرێت
بەپێی یاساکانی دبلن، حکومەتی نەمسا، چوار کۆچبەری رەوانەی ئیتاڵیا کردەوە کە داوای پەنابەریان لەو وڵاتە کردبوو.
ئاژانسی هەواڵی ئيتاڵيا باڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی یاسای نوێی کۆچو پەنابەری یەکێتی ئەوروپا ،پێویستە وڵاتی یەکەم کە رێگە بە کۆچکردووان دەدات پێ بنێنە ناوخاکییەوە ، بەرپرسیارێتی ئەو کۆچبەرانە بگرێتە ئەستۆ.
هەرچەندە جورجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا جەختی کردەوە کە پێویستە رێوشوێن دادپەروەرانە بگیرێتەبەر بۆ دابەشکردنی کۆچبەران لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا. بەڵام بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، سەرکۆنەی سیاسەتەکانی رۆما دەکات لەم دۆسییە.
ئۆپۆزسیۆن وەرگرتنەوەی ئەو کۆچبەرانەی روویان کردۆتە وڵاتانی تری ئەوروپا لەلایەن ئیتالیاوە، بە شکستی حکومەتەکەی جۆرجیا میلۆنی پێناسە دەکەن
