شوێن... --:-- --°

هەڵکشانی رێژەی بێکاری، هەڕەشە لە ماکرۆن دەکات

هەڵکشانی رێژەی بێکاری، هەڕەشە لە ماکرۆن دەکات

هەڵکشانی رێژەی بێکاری، هەڕەشە لە ماکرۆن دەکات

تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بوودجەی 2027 لەلایەن حکومەتی ماکرۆنەوە دووچاری قەیران دەبێتەوەو، فشارو دابەشبوونە سیاسییەکان لەناو پەرلەمانی فەڕەنسا پەرەدەستتێنێت.

ئامارە فەرمییەکان ئاماژەبەوە دەدەن کە ڕێژەی بێکاری لەساڵی 2026 لە فەڕەنسا گەیشتۆتە 8.3%.

رۆژنامەی( لی مۆند) ،رێژەی بێکاری لە نێو گەنجان بە 22.2%دەخەملێنێت و وەک مەترسییەک بۆ بازاڕی کارکردن پێناسەی دەکات.

رۆژنامەکە لە ژمارەی ڕۆژی 20 ئەم مانگەدا، ئامارەکانی رێژەی بێکاری وەک شکستی بەلێنەکانی ماکرۆن باس دەکات بۆ ( دامەزراندن بۆهەموان).

لی مۆند، ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵکشانی رێژەی بێکاری دەرفەت بە ئۆپۆزسیۆنی ماکرۆن دەدات، لە بانگەشەی هەلبژاردن داهاتووئەو پرسە بەکاربهێنن.