نەمسا ئامادەکاری بۆ قەدەغەکردنی ئیسلامی سیاسی دەکات
کریستیان شتوکە، سەرۆک وەزیرانی نەمسا ئاشکرایکرد: حکومەتەکەی لەهەوڵی ئەوەدایە بەشێوەیەکی دەستوری چالاکی ئیسلامی سیاسی لەوڵاتەکەی قەدەغەبکات. لەلێدوانێکدا بۆڕای گشتی وتی: پێویستە بەتوندی بەرەنگاری بەکارهێنانی ئاین ببینەوە بۆمەرامی سیاسی. رۆژنامەی Der Standard ی نەمسا بڵاویکردەوە : حکومەتی نەمسا لە چوارچێوەی توندکردنی ڕێوشوێنەکان دژی ئەو ڕێکخراوانەی بەپێچەوانەی سیستمی دیموکراسی ویاساکانی ئەو وڵاتەوە چالاکی دەکەن، ئامادەکاری دەکات بۆ قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی ئیسلامی سیاسی لەووڵاتە.
سەرچاوەکە لەزاری کیلۆدا باوەڕ وەزیری کاروباری ئەوروپاو ئینتگراسیون وخێزان ئاشکرای کرد: ناوبراو کاردەکات لەسەرئامادەکردنی پرۆژە بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بۆ پێشکەش کردنی بە پەرلەمانی وڵاتەکەی وخواستی خۆی خستەڕو بۆ کارکردنی خێرا لەو دۆسێییەدا.
کیلۆدا باوەر وتیشی: ئیسلامی سیاسی مەترسییەکی گەورەیە لەم سەردەمە، چونکە خۆی لەسەرودەوڵەت ودیموکراسیەت دەبینێت، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو رەوتە سیاسییە ژنان وکچان بەئامانج دەگرێت ودژی پێکەوەژیانە.
هاوکات سەرۆکی دەزگای پاراستنی دەوڵەت وهەواڵگری نەمسا رایگەیاند: پێویستە بەپێی دەستور چالاکی ئیسلامی سیاسی قەدەغە بکرێت ومەترسییەکانی بۆسەر دیموکراتی وپێکەوەژیان بۆ کۆمەڵگا رونبکرێتەوە، هەروەها جەختی کردەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر ئیسلامی سیاسی.
