شوێن... --:-- --°

گەنجێک لە سوێد ،بەشمشێر هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەیەک

گەنجێک لە سوێد ،بەشمشێر هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەیەک

گەنجێک لە سوێد ،بەشمشێر هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەیەک
لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری فاگستا لە باکووری رۆژئاوای ستۆکهۆڵم، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی سوید ئاشکرای کردووە ڕووداوەکە لە قوتابخانەی ئامادەیی برینێللە ڕویداوە و لەو هێرشەدا دوو قوتابی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هێرشبەرەکە مێرمنداڵێکی تەمەن 18 ساڵان بووە بەشمشێر هێرشی کردووە پاش بریندارکردنی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.
کەناڵی فەرمیی سوێد ، ئێس تی ڤی بڵاویکردەوە، کە کەسی دەستگیرکراو قوتابیی پێشووی هەمان قوتابخانە بووە و پێشینەی تاوانکاریی هەبووە.
سوێدئۆڵف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد، رووداوەکەی بە مەترسیدار ناو بردووە و ڕایگەیاندووە "هێشتا بە تەواوی نازانین پاڵنەری پشت ئەم کارە چییە، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکان هاوسۆزیمان بۆ هەموو زیانلێکەوتووان هەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو هێرشێکی خوێناوی لە قوتابخانەی شاری ئۆرێبرۆی نێوەڕاستی سوێد ئەنجامدرا، کاتێک چەکدارێک 10 کەسی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.