یەکێتی ئەوروپا

گەورەترین ئاگری دارستان لە مێژووی بەلجیکا هەزاران هێکتار زەوی سووتاند

گەورەترین ئاگری دارستان لە مێژووی بەلجیکا هەزاران هێکتار زەوی سووتاند

گەورەترین ئاگری دارستان لە مێژووی بەلجیکا هەزاران هێکتار زەوی سووتاند

بەلجیکا ڕووبەڕووی گەورەترین ئاگری دارستان بووەتەوە کە تا ئێستا لە وڵاتەکە تۆمار کراوە. ئاگرەکە لە ناوچە پارێزراوە سروشتییەکەی های فێنس لە ڕۆژهەڵاتی بەلجیکا، نزیک سنووری ئەڵمانیا، نزیکەی ٣ هەزار هێکتار زەوی و دارستانی سووتاندووە.

ئاگرەکە لە ڕۆژی هەینی ١٤ی ئاب لە ناوچەی Baelen دەستی پێکرد. بەپێی دوایین ڕاگەیاندنی فەرمی پارێزگای لیێژ لە شەوی ١٦ی ئاب، ئاگرەکە هێشتا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکرابوو و هەزاران هێکتار ناوچەی سروشتیی خستبووە ژێر مەترسی.

نزیکەی ٦٠٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەکانی Waimes و Bütgenbach ناچار کران ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، دوای ئەوەی ئاراستەی با گۆڕا و دووکەڵ و ئاگر بەرەو ناوچە نیشتەجێبووەکان بڵاو بووەوە.

زیاتر لە ٢٥٠ فریاکەوتنکار و ئاگرکوژێنەر بەشداری هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن. هەروەها ئەڵمانیا، لوکسەمبورگ و هۆڵەندا یارمەتییان ناردووە و یەکێتی ئەوروپا چەند هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر خستووەتە خزمەت بەلجیکا.

وشکیی زەوی و پلەی بەرزی گەرما لە بەشێکی زۆری ئەوروپا، مەترسی بڵاوبوونەوەی ئاگری دارستانەکانی زیاد کردووە. کاربەدەستان هۆشداری دەدەن کە گۆڕانی ئاراستەی با و دۆخی وشکی ناوچەکە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئاڵۆزتر دەکات.